بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیراون. بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، هەموو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 16-05-2022 بەهۆی خۆڵبارینەوە راگیراون گوتیشی، “كاتی دەستپێكردنەوەی نادیارە، كەی خۆڵبارین تەواو بوو گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە”. گەشتەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ رۆیشتن بۆ بەسڕە، دوبەی و بەغدا بووە و بۆ هاتووانیش لە بەغدا و بەسڕە و دووبەیەوە بووە.