پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریكا و یه‌که‌مین کۆبوونه‌وەی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند دۆستێکی سیاسه‌ت مه‌دار ئەنجامدا 

شاندێكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و به‌ئه‌ندامێتی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار، گه‌یشتنه‌‌ ئه‌مه‌ریكا و یه‌که‌مین کۆبوونه‌وەیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاری ناشفیل و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند دۆستێکی سیاسه‌ت مه‌داری ئه‌مریکی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سسته‌ر ستی ناشفیل ئامادەی بوون، جگە لەپێشکەشکردنى چەند گوتارێک و نیشندانی ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر پێشکه‌تنه‌کانی هه‌ولێر و قۆناغه‌کانی ئاوه‌دانی و ڕه‌وشی مرۆی، گفتوگۆ له‌سه‌ر پەرەپیدانى په‌یوه‌ندیه‌کان کرا.
جێگەى باسە، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندى پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمریکا به‌ مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته‌‌ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی‌ هه‌ولێر. له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌شیاندا سه‌ردانی‌ واشنتنیش ده‌كه‌ن و چه‌ندین دیداری‌ گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.