دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەوڵ هەیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەشڵێت، “لایەنەکان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەکو چەتری کۆکەرەوەی هەمووان تەماشا دەکەن.
ئه‌مڕۆ دڵشاد شه‌هاب به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆ یه‌كێكه له بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پارتی و ئه‌و رێگه‌یه به گرنگترین و سه‌ركه‌وتووترین رێگه ده‌زانین.
له باره‌ی یه‌كێتیشه‌وه، گوتی: راسته كۆبوونه‌وه نه‌كراوه له نێوانماندا، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و ئێمه ئه‌زموونێكی درێژمان له كاری پێكه‌وه‌یی و حوكمڕانی و داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێم هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گفتوگۆ بكه‌ین.
دڵشاد شه‌هاب،هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا نه‌بێت.
هاوکات، دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات، ئەوەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خەلیفە بن زاید، سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات و پیرۆزبایی لە محەممەد بن زاید بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە.