هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

وەزارەتی دارایی عێراق لە 12ی ئایاری 2022 نووسراوی بۆ ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان کردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئایار گەیشتووەتە هەولێر.

رۆژی 20ی نیسانی 2022 د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان “بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی دوولایەنە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. هەروەها ئاشکرایە کە ئەمە پەیوەستە بە پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بودجەی ئیمێرجینسی و دەبێت بەپێی یاسا و ئەو رێککەوتنە بێت کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا هەمانە.”