نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی میرنشینی یه‌كگرتووتی عه‌ره‌بی (ئیمارات).
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێ ئیمارات له ئه‌ركه‌كه‌یدا خواست و راگه‌یاند، هیوای ئاسایشی به‌رده‌وام و ئاوه‌دانی و خۆشگوزەرانی لە ژێر سەرکردایەتی سهركهوتوویهكهیاندا ده‌خوازم.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئیمارات سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاوەڕوانی هاوکاری زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمان ده‌كه‌م.