چوار کەس لەشەڕى نێوان دوو خێزاندا کوژران 

لە گوندێکى سنووری شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەبات، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە چوار کەس کوژران.  

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات لەلێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە.  

وتیشی “هێزە ئەمنییەکان ئێستا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.  

هەروەها کەسێکی نزیک لەو ماڵباتەی کەسەکانیان لێکوژراوە، ووتی “کوژراوەکان دوو کوڕ و باوکیان و برازایەکی باوکەکەیە”.  

رووداوەکە لەسەر “کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە کە کێشەیان لەسەر زەویوزاریش هەبووە، لە رابردووشدا سوڵحیان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دیسانەوە بووەتەوە کێشەیان.  

ھەواڵی زیاتر