سلێمانی.. لەکافتریایەک بووە شەڕە تەقە و شەش کەس دەستگیرکران 

لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی شەش کەس بە تۆمەتی شەڕەتەقە دەستگیرکران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان و چەکێکیشدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەناو کافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا شەش تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: هەروەها چوار ئۆتۆمبێل کە بەتۆمەتباران بوو لەگەڵ چەکێک لە جۆری دەمانچە دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی دەکات کە “تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ب. ڕ. ع لەدایکبووی 1991، ب. ڕ. ع لەدایکبووی 1996، د. ع. ح لەدایکبووی 1998، ڕ. ڕ. ع  لەدایکبووی 1989، ڕ. م. س لەدایکبووی 1996، ش. ف. ج لەدایکبووی 1998 دەستگیر کران).”

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر