سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له‌‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر جوتیاران ده‌كه‌ن.

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕایگه‌یاند: دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كان، ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی خه‌رجكراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ جوتیارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك گه‌نم كه‌ له‌ ساڵی 2021 ڕاده‌ستكراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پاره‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.