له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ناوچه‌ی سیده‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كات”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، “جه‌خت له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وه‌ی كه نابێت خاكی عێراق بكرێته باره‌گا یانیش ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دراوسێ”.
دووپاتیشیكرده‌وه، “بۆ به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌منییه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، پابه‌ندی دیالۆگ و گفتوگۆ بن”.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، کاتژمێر (8:20)ی به‌ربەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) تۆپخانەکانی ئێران کوێستانی بەربزینی لە سنووری شارەدێی سیدەکان تۆپباران كرا.