ئێران بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومانی سنووری ناحیەی سمیلان دەكات  

ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێران، سنوورەكانی سنووری سمیلان و دۆڵی روست بۆردوومان كران.
لەوبارەیەوە شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: كاتژمێر 8 و نیوی بەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێران، سنوورەكانی سنووری سمیلان و دۆڵی روست دووجاری لەسەر یەك بۆردوومان كراون. 
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان راشیگەیاند: بۆردوومانەكە هیچ زیانی بۆ گوندنشین و خەڵكی مەدەنی نەبووە و دوور بووە لە ئاوەدانی، بەڵام ئەم جۆرە بۆردومانانە دەبنە مایەی دڵەڕاوكێ و ترس بۆ هاووڵاتییان، چونكە لەم وەرزەدا هاووڵاتییان بۆ كۆكردنەوەی گیای بەهارە ڕوو لە كوێستانەكان دەكەن و گوندنشینان دەگەڕێنەوە گوندەكانیان.
جێگای ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ  بەیانی تۆپخانەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی كوێستانی بەربزینی لە سنووری سیدەكان تۆپباران كرد .

ھەواڵی زیاتر