گوته‌بێژی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌داهات و مووچه‌ی مووچه‌ خۆران و ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی داهاتی هه‌رێم به‌سه‌ر پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌: 


ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە


 بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە، بابەتی ناڕاست و هەڵبەستراو سەبارەت بە داهات و مووچەی  مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی دابەشکردنی داهاتی کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا بڵاودەکرێتەوە. بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە، هەرچەندە پێشتریش ئەو زانیاریانە بڵاوکراونەتەوە.

بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (616$) ملیۆن دۆلار هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی بەم جۆرە دابین دەکرێت:

داهاتی نەوت: (350$ ملیۆن دۆلار)
داهاتی ناوخۆ: (128$ ملیۆن دۆلار)
پارەی بەغدا: (138$ ملیۆن دۆلار)
لە مانگەکانی 1 و 2ی 2022 ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕکرایەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

مانگی 1

 داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 1ی 2022 کە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتی بووە لە بڕی نزیکەی (308$) ملیۆن دۆلار.

 لە مانگی 1ی 2022 پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە  پێویست بوو کە لە داهاتی نەوت پڕ بکرێتەوە.

بڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (180$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (488$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواو کردنی مووچەی پێویست.  ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی 2ی 2022 پڕکرایەوە. 

مانگی 2

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 2ی 2022 بریتی بوو لە بڕی (412$ ملیۆن دۆلار).
دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی 1ی2022 کە بڕەکەی (180$ملیۆن دۆلار) بوو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی 2ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (232$ ملیۆن دۆلار).
 لە مانگی 2ی 2022 دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی 2ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (232$ ملیۆن دۆلار).
 لە مانگی 2ی 2022 دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (256$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (488$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی 3ی 2022 پڕکرایەوە. 

 مانگی 3

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 3ی 2022 بریتی بوو لە بڕی (591$ ملیۆن دۆلار).

دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی 2ی2022 کە بڕەکەی بریتی بوو لە (256$ ملیۆن دۆلار).

پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی 3ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (335$ ملیۆن دۆلار).

بڕی پێویستی مووچە لە مانگی 3ی 2022 بریتی بوو لە (٣٦٣$ ملیۆن دۆلار). چونکە لە مانگی 3ی 2022، بەغدا تەمویلی 200 ملیاری نارد کە بۆ مووچەی مانگی 3ی 2022 ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا.


بڕی کورتهێنان بۆ دابینکردنی مووچەی پێویست بریتی بوو لە بڕی (28$ ملیۆن دۆلار) کە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی 4ی 2022 پڕکرایەوە.

پێداویستی مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشی سیادی بەم جۆرەی خوارەوەیە ، كلیك له‌م لینكه‌دا بكه‌:

https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2022/may/%DA%95%D9%88%D9%88%D9%86%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C%DB%95%DA%A9-%D9%84%DB%95-%DA%AF%D9%88%D8%AA%DB%95%D8%A8%DB%8E%DA%98%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95