بە بڕیاریی سەرۆکی حکوومەتچەند پرۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی داوە بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی بچووک و مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە ناو ئەو پرۆژانەدا نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی شەهیدان و دروستکردنی هۆڵێکی شایستەیە.

عادل حەمەساڵح، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان، ڕایگەیاندووە؛ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دروستکردنی ھۆڵێکی گەورە بۆ شاری ھەڵەبجە دەربڕیوە، ئێستا وەزارەت خەریکی ئەو پڕۆژەیەیه‌ کە ھۆڵێکی گەورە بۆ شاری ھەڵەبجە دروست بکرێت لە ئاست شکۆ و کارەساتی ھەڵەبجەدا بێت، لیژنەیەکی وەزارەتیش سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە و دەست بە دیزان و نەخشەی پڕۆژەکە دەستی پێکردووە”.
دەشڵێت؛ بە بڕی زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی بچووک جێبەجێدەکرێن”.

ھەواڵی زیاتر