پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حاجی ئۆمەران..  دەست بەسەر برێكی زۆری ماددەی كیمیاییدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر برێكی زور ماددەی كیمیاییدا گرت کە دەیانویست بەشێوەی نایاسایی و بەبێ رەزامەندی لایەنی ئەمنی و پەیوەندیدار بیهێننە ناو هەرێمی كوردستان.

ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “دریژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بنبڕكردن و رێگریكردن لە بە قاچاغ هاتن و هاوردەكردنی كەرەستەی قەدەغەكراو لە 7/5/2022، توانرا دەست بگیرێت بەسەر بری 20 تۆن پەیینی كیمیایی (یوریا) كە بەشێوەی نایاسایی و شارەزایانە لەژێر بارێك لە جۆری (قسل) كە جۆرێكە ڵە خۆڵ شاردرابووە و دەیانویست بەبێ رەزامەندی لایەنی ئەمنی و پەیوەندیدار بیهێننە ناو هەرێمی كوردستان”.

ئەوەش خراوەتە روو: “دوای دەست بەسەر گرتنی پەیینی كیمیایی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ بكەرانی ئەم كارە كرایەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگ كرا بۆ وەرگرتنی لێپێچینەوەی یاسایی و هۆکاری درەنگ ئاشكراكردنی بابەتەكە بۆ پاراستنی رێرەوی لێكۆڵینەوە بووە”.