نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا به‌شی ڕاوێژكاری شكان و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌

كه‌ لە ئێستادا بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی خراوتە خزمەت هاووڵاتییان لە بەیانیاندا.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ سوود وەرگرتنی هاووڵاتییان لە خزمەتگوزارییە پزیشکییە تەندروستییەکان،

بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە پێشوازی نەخۆشان دەبێت بە پزیشکی پسپۆڕی شکان و نەشتەرگەری گشتی لەنێو نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان دوای وەرگرتنی ئیحالە لە بنکەی تەندروستییەکان لەنێو گەڕەکەکان، ده‌توانن بۆ چارەسەر سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بکەن.

ھەواڵی زیاتر