وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای ده‌كات، وه‌زیری پێشمه‌رگه و راوێژكاری باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا له وه‌زاره‌تی ناوبراو كۆبوونه‌وه، جه‌ختیان له پاراستنی سه‌قامگیری، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2022 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ رۆب درایڤەر، راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، لەکۆبوونەوەکەدا، فەریق جه‌مال محه‌مه‌د، سەرۆکی ئەرکان و لیوا روکن بەختیار و عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکارانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، جه‌خت له به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا دوپاتکرایەوه.
وەزیری پێشمەرگە، جه‌ختی له پاراستنی سه‌قامگیری، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه كرده‌وه، رایگه‌یاند، “پێویستمان به‌یارمەتی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یه”.
هاوکات وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌رك و ماندووبونی بەریتانیا و دۆستانی پێشمەرگەی كرد، كه رۆڵی به‌رده‌وام و كاریگه‌ریان له پێشخستنی تواناكانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش خرایه ڕوو، وه‌زاره‌تی ناوبراو و ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌ربازی به‌ریتانیا بە وردی لەسەر کێشە و لەمپەڕەکانی ئەرکبینینی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان كرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارکردن بۆ نەهێشتنی ئەو کێشە و لەمپەرانەی کە بۆ ئەم لیوایانە دروستکراون، تا دواجار ئەو لیوایانە بکەونە بەرپرسیارێتی و رۆڵ و ئەرک بگێڕن.