وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێك له‌باره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌رده‌كات كه تۆمار ناكرێن
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد، كه بڕوانامه‌ى (COC)یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك كه‌موكوڕییه‌وه، تۆمار ناكرێن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراوێكى ده‌ركردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌وتووه، تێیدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى داوه: “پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و بڕوانامه‌ى (COC)یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك كه‌موكوڕییه‌وه، ناتوانرێت تۆمار بكرێن، به‌پێى ڕێنماییمان ژماره 7ى ساڵى 2021 تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی و تۆماركردنى ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلى هاورده‌كراو”.
ده‌قى نووسراوه‌كه: