سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاریدا ھۆڵێک بۆ ھەڵەبجە دروست بكرێت 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد، مەسروور بارزانی رەزامەندی لەسەر دروستکردنی ھۆڵێکی گەورە بۆ شاری ھەڵەبجە دەربڕیوە و لیژنەیەکیش بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە.

عادل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی شەھیدان خەریکی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیە لە بواری نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە، ھەروەھا بە بڕی زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی بچووک جێبەجێدەکرێن”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەھیدان گوتی: “سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دروستکردنی ھۆڵێکی گەورە بۆ شاری ھەڵەبجە دەربڕیوە، ئێستا وەزارەت خەریکی ئەو پڕۆژەیەیه‌ کە ھۆڵێکی گەورە بۆ شاری ھەڵەبجە دروست بکرێت لە ئاست شکۆ و کارەساتی ھەڵەبجەدا بێت، لیژنەیەکی وەزارەتیش سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە و دەست بە دیزان و نەخشەی پڕۆژەکە دەستی پێکردووە”.

ھەواڵی زیاتر