وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر خه‌رج ده‌كات 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گوژمه‌ی 220 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌.

لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی شەقامەكان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا لەسەر خەركردنی گوژمەی نزیكەی 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان.
گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانی و لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی جێبەجێكردنی هەردوو پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
ئەم پرۆژانە كاریگەریی باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئەو سنوورانە دەبێت، وێڕای ئەمانە ئێستا لە شاری هەولێردا لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.