نەخۆشخانەیەكی تایبەتبە چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا لە هەولێر كرایەوە

بە ئامادەبوونید.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حکوومی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، سەنتەری نوێی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا له‌ شاری هه‌ولێر کرایەوە.
دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌لایه‌ن وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان، سەرجەم بەش و هۆبە و شوێنی مانەوەی نەخۆشان بەسەرکرایەوە کە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروستکراوە.
لەڕێورەسمی كردنەوەی سەنتەرەكەدا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە گوتارێكدا، ئاماژەی بە گرنگیی سەنتەرەكەدا كە خزمەتێكی بەرچاو بە نەخۆشانی تالاسیما دەكات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وتارێكیدا وێڕای خۆشحاڵی خۆی بەکردنەوەی سەنتەرەکە، پیرۆزبایی لە تووشبوانی تالاسیمیا كرد و سوپاس و ستایشی ئەو خێرخوازەشی کرد کە ئەرکی دروستکردنی سەنتەرەکەی گرتە ئەستۆ.
سەنتەری تالاسیمیا لەسەرڕووبەری 3،300م2 دروستکراوە و ڕۆژانە بە دوو شەفتی جیاواز چارەسەری و خوێن پێدان بە 50 نەخۆش دەدات.

ھەواڵی زیاتر