دانا له‌تیف ـ هەولێر
جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵناسیی به‌تایبه‌تی بایه‌خێكی یه‌كجار زۆری پێ ده‌درێت، چونكه تا كه‌لێنی چینایه‌تیی فراوانتر و زیاتر بێت، ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و زه‌قبوونه‌وه‌ی پرسه‌كانی دیكه‌ش فراوانتر ده‌بێت، كۆمه‌ڵگای كوردی، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه تووشی گۆڕانێكی زه‌ق و دیار بۆته‌وه، هه‌ر له كایه‌ی كولتوورییه‌وه بیگره تا ده‌گاته كایه‌ی ئابووری، ئه‌م گۆڕانكارییه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئاسته‌كانی كه‌لێن و دابه‌شبوونی چینایه‌تیی فراوانتر بێت. له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ری كتێبی كتێبی (سۆسیۆلۆژیای چینهكۆمهڵایهتیهكان) به‌ڕێز دكتۆر محه‌مه‌د شوانی گفتوگۆیه‌كمان ئه‌نجامداوه، تیایدا ویستوومانه بزانین تیۆر و تێگه‌یشتنه كۆمه‌ڵناسییه‌كان چیمان پێ ده‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانه چینایه‌تییه‌ی هاتۆته‌كایه‌وه.
هه‌ولێر: كۆمه‌ڵناسه‌كان چۆن له چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڕوانن، و پێوه‌ر و میكانیزمه‌كانی دیاریكردنی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چیین و ئه‌و بزاوتانه‌ی لێی ده‌كه‌ونه‌وه چۆنن؟
د.محه‌مه‌د شوانی: له كۆمه‌ڵناسیدا زۆرن ئه‌و توێژه‌رو زانایانه‌ی باسی چینایه‌تی و هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی چینهكانیانداوه، به‌ڵام دیارترینیان له كۆمه‌ڵناسیدا به‌لای منه‌وه (لوید وارنه‌ر)ه، چونكه پێوه‌ره‌كه‌ی شایانی هه‌ژماركردنی ئاماری و لێدانه‌وه‌ی ژماره‌ییه، ئه‌و هۆكارانه‌ی به‌لای وارنهرهوه پێگه‌و شوێنی چینایه‌تی هه‌ر تاك وخێزان و بنه‌ماڵه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ن بریتیین له (پیشه، سه‌رچاوه‌ی داهات، جۆری خانوو، شوێنی خانوه‌كه )، وارنه‌ر ئه‌م چوار خه‌سڵه‌ته بنچینه‌ییه‌ی وه‌كو پێوه‌رێك بۆ پێوانه‌ی ڕه‌وشی چینایه‌تی به‌كارهێناو پێوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شارێكی پیشه‌سازی باك،وری ئه‌مریكا كرد به ناوی (جونزفیل)، پێوه‌ره‌كه‌ی ناونا به‌ڵگه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی پێگه واته خه‌سڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریه‌كان، له‌سه‌ره‌تادا شه‌ش هۆكاری ده‌ست نیشان كرد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی چینه‌كان ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له (پیشه، بڕی داهات، سه‌رچاوه‌ی داهات، ئاستی زانستی، جۆری خانوو، شوێنی خانووه‌كه) به‌ڵام دوواتر بۆی ده‌ركه‌وت كه بڕی داهات وئاستی زانستی ئه‌و گرنگیه‌یان نیه له‌م دیاریكردنه‌دا بۆیه ئه‌و دووه‌ی له ناو هۆكاره‌كاندا لابرد و ته‌نیا چوار هۆكاره‌كه‌ی تری هێشته‌وه، ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری پێكهاته‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌ین دابه‌شبوونێكی زه‌قی چینایه‌تی به‌ده‌ركه‌وتووه، بزاوتێكی خێرا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بزاوته بۆ به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا بزاوتێكی ئاسۆییه نه‌ك ستوونی، بۆیه ئه‌م ڕه‌وشه پێویستی به توێژینه‌وه‌یه.
هه‌ولێر: كۆمه‌ڵناسی وه‌ك زانست چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هه‌یه و ئاخۆ تێگه‌یشتن له چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوێ ئه‌م فهلسهفهیهدایه؟
د.محه‌مه‌د شوانی: به‌سوود وه‌رگرتن له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی بریتییه له‌و سنووره مه‌عریفیه‌ی له چوارچێوه‌یدا توێژینه‌وه له‌سه‌ر بزاوت وبزوێنهرو ڕێڕه‌و وئامانجی كۆمه‌ڵگا ئه‌نجام ده‌درێت، واته فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی به‌دووای وه‌ڵامی ئه‌م چوار پرسیاره ده‌گه‌ڕێت، ئایا كۆمه‌ڵگای مرۆیی نه‌گۆڕو چه‌سپیوه‌و هه‌ر له فۆرم وقاڵبی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه یان هه‌میشه له گۆڕاندایه؟ ئه‌گه‌ر له گۆڕاندایه چی هه‌وێن وبزوێنهرو داینه‌مۆی گۆڕانكاریه‌كانه؟ هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمهڵناسیهوهو پێشتریش له‌فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه گۆڕان خه‌سڵه‌تێكی ڕه‌سه‌نی دیاردهكانهو هه‌موو شت له گۆڕاندایه له ناویاندا كۆمه‌ڵگاش، له باره‌ی چی هه‌وێنی پرۆسه مێژووییه‌كانه؟له ناو زانایان و دامه‌زرێنه‌رانی كۆمهڵناسییدا ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌یه، بۆ نموونه ئۆگه‌ست كۆنت هزری كردووه به بنه‌ما وبه پێی گۆڕانی هزری مرۆڤ قۆناغه‌كانی (لاهوتی ومیتافیزیكی و پۆزتیڤیزم)ی داناوه، به‌ڵام مۆرگان به دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی نوێ وداهێنانی ئامێر له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا باس له سێ قۆناغی (وه‌حشیه‌ت وبهربهریزم ومه‌ده‌نیه‌ت)ده‌كات، ڤیكۆ به پشت به‌ستان به هزرو به‌تایبه‌تی هزری ئایینی قۆناغه‌كانی لاهوتی وپاڵه‌وانێتی و هیومانیزمی دیاری كردووه، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له زاناكان چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌وێن وبنه‌مای پرۆسه مێژووییه‌كان داده‌نێن، پێیان وایه بزوێنه‌ری مێژوو، داینه‌مۆی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگان، بوونی ململانێ له نێوانیاندا كۆمه‌ڵگای مرۆیی به‌ره‌و پێش ده‌بات و له‌م به‌ره‌و پێشچوونهشدا باسی چه‌ندین قۆناغی جیاوازیان كردووه. به كورتی له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسیدا شوێنی بابه‌تی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان شوێنێكی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕاڤه‌كردن وشرۆڤهكردنی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسیدا ده‌كرێت په‌نا بۆ چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان براوه.
هه‌ولێر: په‌یوه‌ندی كه‌لێنی چینایه‌تیی به زیادبوونی نایهكسانییهكانهوه چییه و كۆمه‌ڵناسه‌كان له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌لێن؟
د.محه‌مه‌د شوانی: بناغه‌ی چینایه‌تی سته‌مه، له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌نداریه‌تی درووستبووه، یان دابه‌شبوونی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه دامه‌زراوه، یه‌كێكیش له‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌ریانه بێ به‌شبوونی زۆرینه‌ی كۆمهڵگاو به‌هره‌مه‌ندبوونی كه‌مینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌ر به ساده‌یی سه‌رنج بده‌ین به‌ڵێ په‌روه‌رده بوارێكه یان ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینی چینایه‌تی به‌ڵام ئه‌گه‌ر به قوڵی سه‌یری دیارده‌كه بكه‌ین مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتره، بۆ نموونه خوێندن ده‌رفه‌تێكه بۆ بزاوتی ئاسۆیی چینی خواره‌وه یان ئه‌گه‌ر بزاوتی ستونیش بێنێت له توێژی باڵای چینی خواره‌وه بۆ توێژی خواره‌وه‌ی چینی ناوه‌ند تێناپه‌ڕێت، هه‌ر بۆیه به پێی ئه‌زموون زانایه‌كی وه‌كو لویدوارنهر له پێوه‌ره‌كه‌ی ده‌رهاویشتووه، له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و نایه‌كسانیه‌كان زۆرن، نه‌هێشتنیان ته‌نیا پرسێكی تیۆری ڕووت وساده نیه به‌ڵكو نه‌هێشتنی خاوه‌نداریه‌تی و دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر له هه‌ر شتێك پرسێكی عه‌مه‌لی و كار كردن و كرده‌وه‌ی ده‌وێت، ته‌نیا له میانه‌ی ڕه‌خنه وگله‌یی وگازاندهوه نایه‌ته دی كۆمه‌ڵگای دادپه‌روه‌ر به‌رهه‌می كاری پێكه‌وه‌یی هۆشیارانه‌یه. زانایه‌كی به‌ریتانی به ناوی تۆماس مۆر له سه‌ده‌ی پازده‌وه به جه‌ختكردنه سه‌ر موڵكایه‌تی وخاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه، له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (یۆتۆپیا له‌ساڵی 1516) نوسیویه‌تی باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز ناكرێ هه‌ل و ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا یان هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت ئه‌گه‌ر موڵكایه‌تی وخاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت له‌ناو نه‌درێت، مه‌به‌ستی مۆر له یۆتۆپیا دامه‌زراندنی شارێكی خه‌یاڵی بێ چین وچه‌وساندنه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه ئه‌م بۆچوونه له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵدا ده‌مێنێته‌وه‌و شایانی پراكتیكی نیه، به‌ڵكو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خاوه‌نداریه‌تی نا شه‌رعی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمهڵگاو به تاڵان بردنی موڵكی گشتی نه‌هێڵدرێت. بێگومان مناڵی چینی باڵا له قوتابخانه‌ی ئه‌هلی و پێشكه‌وتوو فێره زمان و كۆمپیوته‌رو زانستی نوێ ببێت و مناڵانی چینی خواره‌وه‌ش له قوتابخانه‌یه‌كدا بخوێنن (50-60)قوتابی له ژوورێك و مه‌ترسی ڕوخانی قوتابخانه‌كه‌یان هه‌بێت، مامۆستاكه‌یان خولێكی په‌روه‌رده‌یی نه‌بینیبێت و له قوتابخانه ده‌یان گرفتی خزمه‌تگوزاری و له‌ماڵه‌وه ده‌یان گرفتی هه‌ژاریان هه‌بێت، له ئاینده‌دا ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م جیاوازه.
هه‌ولێر: بۆچوونێك هه‌یه ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی چینایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان پێیوایه چینی ناوه‌ند له‌ناوچووه، پێكهاته‌ی چینایه‌تی له‌دوو جهمسهدا كۆبووه‌ته‌وه چینێكی كه‌مینه‌ی زۆر به‌توانا و چینێكی زۆرینه‌ی زۆر هه‌ژار، ئه‌گه‌ر ڕاسته ئه‌مه به‌رهه‌می چ ڕه‌وشێكه؟
د.محه‌مه‌د شوانی: له باره‌ی پێكهاته‌ی چینایه‌تییه‌وه ئه‌گه‌ر به شێوه كلاسیكیه‌كه‌ی پێوانه‌و پۆلێنی بكه‌ین له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی دوایدا كوردستان گۆڕانێكی چه‌ندایه‌تی به‌خۆوه بینیوه، نه‌ك چۆنایه‌تی، هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆرن، ئابووری به‌هۆی داهاتی نه‌وت، سیاسیی به هۆی به‌شداری پارته‌كان، كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی بنه‌ماڵه‌یی، كارگێڕی به‌هۆی پێكهێنانی حكومه‌ت، زانستی له ڕێگای خوێندن و..هتد زۆركه‌س جێگا‌و شوێن و پێگه‌ی چینایه‌تیان گۆڕی، به‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تادا چینی ناوه‌ند فراوانبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گه‌شه‌كردنێكی نا سروشتی بوو ته‌مه‌نی ئه‌م فراوانبوونه كورتبوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، كوردستان ببێته خاڵێكی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی، بووه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراوانبوونی چینی ناوه‌نددا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ بهرزبووایهتهوهو بازرگانی ناردن گه‌شه‌ی بكردایه به پێچه‌وانه‌وه، بازرگانی بۆته هاورده‌كردنی هه‌رچی پێویستیه‌كمان هه‌یه، كوردستان بووه بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای بیانی وههرچیمان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه بۆمان دێت، نه‌ك هه‌ر چینی ناوه‌ند، به‌ڵكو ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بووه كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كاربه‌ر، له‌م دۆخه‌شدا ڕیزبه‌ندی چینایه‌تی ناكرێت، چونكه مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران و ورده بازرگانه‌كانیش تا ڕاده‌یه‌ك به نه‌هاتنی بودجه‌و وه‌رنه‌گرتنی دوومانگ موچه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه، گه‌شه‌كردنی چینایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ‌و ململانێی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ترنییه، كۆمه‌ڵگا به دامه‌زراوه‌یی و سیستماتیك نه‌بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه گروپێكی بچووك پاره‌ی نه‌وتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌به‌رده‌سته‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگاش چاوی له‌ده‌ست ئه‌وانه.
هه‌ولێر: ئێوه له میانه‌ی كتێبی (سۆسیۆلۆژیای چینهكۆمهڵایهتییهكان) وه‌كو خۆتان له ناونیشانێكی لاوهكیدا ده‌ڵێن (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگای كورد)ده‌تانه‌وێت چیی بڵێن؟
د.محه‌مه‌د شوانی: ده‌مه‌وێت بڵێم له كۆمه‌ڵناسیدا بابه‌تی ڕیزبه‌ندی و دابه‌شبوونی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگاكان یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ركی و بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌م زانسته له زانكۆكانی ئێمه‌دا ئه‌م بابه‌ته گه‌شه‌ی نەكردووه، پێویسته سۆسیۆلۆژیای چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ببێته لقێكی زانستی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێ توێژینه‌وه له‌م بواره‌دا بكرێت، ئاسته‌نگه‌كانی به زانستی بوونی ئه‌م لقه به لاوه بنرێن، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه لامان بردووه، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بڵێم ئێستا له كوردستاندا كاتی بابه‌ته چینایهتیهكانه، ئێستا كاتی خه‌بات كردنه بۆ هێنانه‌دی جۆرێك له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و دروشم و بانگه‌شانه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو‌و حیزبی به ناو كۆمۆنیستی و كرێكاری و ماركسی لینینی و چه‌پ وسۆشیالیستیهوه له ڕابردوودا دهكراو به نه‌مانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌زمونی سۆڤیه‌تی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی خۆیان گۆڕی ونه‌ك ههروازیان له‌و دروشمانه هێنا، به‌ڵكو كه‌وتنه كاری پێچه‌وانه‌ش، پێویسته ئێستا جارێكی تر ئه‌و تیۆرانه بخوێنینه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو بێكاری و نه‌خۆشی وته‌ندروستی و پیری و په‌كه‌وتن و كه‌مئه‌ندامبوون و مافه كرێكاریه‌كان بكه‌ین، درووستبوونی كۆمه‌ڵگای دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستووری و مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندی زۆری به هۆشیاری چینایه‌تییه‌وه هه‌یه.