گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراقی بووه هۆی دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له سنووری قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری، له‌مباره‌یه‌وه فه‌هیم عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و ئاوارانه له رێگه‌ی شانه‌ی قه‌یرانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك دابه‌شی سه‌ر كه‌مپه‌كانی ئه‌و سنووره كران.
فه‌هیم عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به ژووی هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ی كه له شنگال و ده‌وروبه‌رییه‌وه هاتوون، چوونه‌ته لای كه‌سوكاره‌كانیان، هه‌رچی به‌رده‌ستیش بووه وه‌ك هاوكاری، گه‌یشته ده‌ستی هه‌موویان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك راشیگه‌یاند، دۆسییه‌ی ئاواره‌كانی شنگال به‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت بانگه‌واز و هاوكاریان بۆ كۆبكرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكرێت، چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و ئاوارانه و هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 70ـی دانیشتوانی شنگال له سنووری پارێزگای دهۆك نیشته‌جێن، دیاریبكرێت.
فه‌هیم عه‌بدوڵڵا گوتی: “له كورده‌واریدا ده‌گوترێت، هه‌ر ماڵ باركردنێك، ماڵ خراپكردنێكه، پرسیاره‌كه لێره‌دایه، كه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن و سه‌رو ماڵیان ده‌پارێزرێت”. ده‌شڵێت: “هاریكاری حكومه‌تی عێراقی بۆ ئاواره‌كانی شنگال، هاریكارییه‌كی شه‌رمنانه بووه”.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك گوتی: “به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك، 380 گوند چۆڵكراون، گوندێكی زۆریش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردندان”.