سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد کە دوای سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆپۆزەڵێکی ناردووە و بڕیارە تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ بداتەوە.
لە لێدوانێکدا د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی دانوستانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: دوای سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ پڕۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه كه ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی ئه‌م پرۆپۆزه‌ڵه‌یه و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كاری به یه‌كەوە‌یی و هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆكانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەبارەی پێداگری حکوومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند: سەبارەت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەڵوێستی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم ڕوونە، لەمبارەیەوە پێشتریش جەختی لێ کراوەتەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.
سەبارەت بە مامەڵەیەکی انتیقائی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی، بۆ نموونە دادگەی فیدراڵی لە ساڵی 2019 بڕیارێکی سەبارەت بە پێناسەکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ئیلزامکردنی حکوومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ نەکراوە و هیچ بەدواداچوونێکیش لەلایەن هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتە نەکراوە ، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت جۆرێک لە ئینتیقائیەت و جۆرێک لە سوچگرتنی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بەم بابەتانە کە ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ شایستەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەینەوە و دەستبەرداری ئەو مافە دەستوورییانە نابین.