ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/5/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “به‌یانیی ئه‌مڕۆ له کفری گەنجێکی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بە ناوی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست دابوو”.
باس له‌وه‌ش كراوه، بە گوتەی کەسوکاری گه‌نجه‌كه، لە ماڵی خۆیان بە دەمانچەکەی خۆی، فیشەکی بە خۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا پۆلیسی کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردووه‌تەوە، لەسەر هۆکار و چۆنیه‌تیی ڕووداوەکەش، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە .