پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك سواڵكەری ڕاگەیاند 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، 7 ئافرەتیان بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیرکردووە کە ببوونە مایەی بێزاری هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی قوشتەپە 7 ئافرەتیان بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیركرد كە داوای ھاوکارییان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

ئەوەشی خستەڕوو کە گشت سواڵکارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

ھەواڵی زیاتر