پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ ھاووڵاتییان

نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كردوه‌ و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌و ھاوڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه‌ و  پێشتر تۆمار نه‌كراون سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماربكه‌ن.

نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه‌ و  پێشتر تۆمار نه‌كراون سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆمار بكه‌ن له‌ نزیكترین شوێنی نیشته‌جێبونیان، به‌مه‌به‌ستی خۆتۆماركردن و زامنكردنی مافی ده‌نگدانیان له‌ داھاتودا”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ھه‌روه‌ھا ئاگاداری ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ش ده‌كات كه‌ پێشتر تۆماریان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ بۆئه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، له‌ ئێستادا ناوه‌نده‌كان ڕۆژانه‌ جگه‌ له‌ ڕۆژانی ھه‌ینی و شه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تاوه‌كو 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ پێشوازی ھاوڵاتیاندان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێویسته‌ هاوڵاتیه‌ك هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڵگه‌كانی پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، یان كارتی نیشتیمانی، كارتی نیشته‌جێبون (زانیاری)، كۆبونی خۆراك، كارتی ده‌نگدانی كۆن ئه‌گه‌ر ھه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن ببه‌ن.