مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات 

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەکر سەعید-ی هاوژینی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
 

ھەواڵی زیاتر