هەریر.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس برینداربوون

کاتژمێر ٩ی ئەمشەو لە دووسایدی دەشتی هەریر نزیک گوندی ئافریان روویدا، رووداوه‌كه‌ له‌ جۆری پێکدادان بووه‌ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س برینداربوون.


لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر رایگەیاند، حەوت کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هه‌ریر له‌ هه‌ولێر كه‌ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون و برینی دوانیان سەختە.”
“بریندارەکان چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکرێت و دوو کەسیان برینەکانیان سەختەو ئێستا سەرقاڵی تیمارکردنی برینەکانیانن.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی برینداربوون خەڵکی هەریر و شەقڵاوەن و لە ژن و پیاو و منداڵ پێکهاتوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌رئەمڕۆ هەینی ٦ی ئایاری ٢٠٢٢، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبیلێكی نیساندا مینی پاسه‌كه‌ وەرگەڕاوەو له‌ پردێكه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌وهۆیه‌ش ١٣ خوێندکار برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر