ئافرەتێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هێرشی كرایەسەر و بە سەختی بریندارکرا

لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، پیاوێک 15 چەقۆی لە ھاوژینەکەی دەدات و گوێی ھاوژینەکەی دەبڕێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی ژنەکەوە دەست کەوتووە، پێشتر پیاوەکە بە چەند شێوازێک ئازار و ئەشکەنجەی ژنەکەی داوە و تەقەی لە ماڵی خەزووریشی کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی پیاوەکە لەناو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی پاڵپشتی ھەیە، تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ڕووداوەکە لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی ڕوویداوە، دیارە ژن و پیاوێک کێشەیان ھەبووە و پیاوەکە چەند چەقۆیەکی لە ژنەکەی داوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەیسەکە ڕادەستی پۆلیسی توندوتیژی خێزانی کراوە.

پێشتر ژنەکە داوای جیابوونەوەی لە پیاوەکەی کردووە، بەڵام پیاوەکە 15 چەقۆی لێ داوە و گوێی بڕیوە.

ھەواڵی زیاتر