رووداوێکی هاتووچۆ مردن و بریندار بوونی لێکەوتەوە 

هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابییان زیاتر لە 10 قوتابی و برینداربوون و قوتابییەکیش گیانی لەدەستدا.  

محەمەد تەحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە رایگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی لە ڕێگەی نێوان سکتان-رانیە، نزیک گوندی گردگۆران لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( نیسان پیکاپ و مینی پاس) ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆیەوە زیاتر لە 10 قوتابی  برینداربوون و  قوتابییەکیش گیانی لەدەست داوە، هەروەها شوفێرى پاسەکەش بە سەختى بریندارە.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا کە 5 قوتابی لە فریاکەوتنی کۆیەن  و ئەوانی دیکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ڕانیە.

ھەواڵی زیاتر