روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە دەرکرابێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردەوە کە “دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بەوەی چەند عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە لە هۆتێلەکانیان دەکراون و پارەیان پێ نەماوە دوای بەدواداچوونی تیمەکانمان دەرکەوت کە هیچ عومرەکارێکی کوردستان لە هۆتێلەکانیان دەرنەکراون و سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە ڕەنگە مەبەستی دیکە لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانەوە هەبێت.”

دەقی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان:-

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بەوەی چەند عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە لە هۆتێلەکانیان دەکراون و پارەیان پێ نەماوە دوای بەدواداچوونی تیمەکانمان دەرکەوت کە هیچ عومرەکارێکی کوردستان لە هۆتێلەکانیان دەرنەکراون و سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە ڕەنگە مەبەستی دیکە لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانەوە هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدا کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان لە هەموو جیهان سەردانی سعوودیە بکەن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە کە لە ڕەمەزاندا خێر و تایبەتمەندی زۆرتری هەیە.

ئەمساڵ بە پێی ئامارەکانی سعوودیە تەنیا لە مانگی رەمەزانی پیرۆز نزیکەی 7 ملیۆن کەس عومرەیان کردووە بۆیە ئەمەیش وایکرد کە قەڕەباڵخییەکی زۆر لە هەموو شوێنەکان بێتە ئاراوە کە دواجار لە کاتی گەڕانەوەیش فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر فرۆکەخانەکانی سعوودیە کە بە هۆیەوە عومرەکارانی زۆر لە وڵاتان گەشتەکانیان  بۆ چەند رۆژێک دواخران.

سەبارەت بە عومرەکارانی کوردستان ئەو عومرەکارانەی لە رێگەی هێڵی فرۆکەوانی )فلای بغداد( ـەوە گەشتیان کردووە هەموویان لە وادەی خۆیان گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە بگرە دوای بەدواداچوونمان پێش جەژن داوا لە عومرەکاران کراوە ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوا فرۆکە ئامادەیە، بەڵام بەشێکی زۆر لە عومرەکاران بە نیەتی خێری نوێژی جەژن وعیبادەت ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە و لە ئێستا زیاتر لە 60% عومرەکارانی هێلی فرۆکەوانی فلای بەغدا بەبێ کێشە گەڕاونەتەوە و ئەوانی دیکەیش بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە پێی ئەو ڕۆژەی بۆیان دیاری کراوە لە کاتی خۆیاندا بگەڕێنەوە.

سەبارەت بەو عومرەکارانەی لە رێگەی هێلی فرۆکەوانی عیراقییەوە گەشتیان کردووە بەهۆی خوڵبارینی چەند رۆژی ڕابردووی کە لە بەغدا  و نەجەف دروستبوو گەشتەکان ڕاگیرابوون و ئێستا دووبارە گەشتەکان بەردەوامیان هەیە و بەهۆی رێزبەندی گەشتەکانەوە چەند رۆژێک گەشتەکان دواخران و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە بەردەوامی لەسەر هێڵە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی کە ئەو عومرەکارانەی لە رێگەی هێڵی فرۆکەوانی عێراقییەوە گەشتیان کردووە زووتر بگەڕێنەوە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەرێنەوە هەرێمی کوردستان.

لەبارەی هەبوونی کێشە لە گواستنەوەی عومرەکاران لە سعوودیە دەمانەوێت ئەوە بۆ خەڵک و ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە بەهۆی زۆری وەرگرتنی عومرەکاران لە سعوودیە فشارێکی زۆر کەوتووتە سەر فرۆکەخانەی مەلیک عبدالعزیز لە جەددە کە بەهۆی بەشێکی زۆر لە عومرەکارانی وڵاتی دیکەیش گەشتەکانیان دواخراوە.

سەبارەت بە نەمانی پارە و خواردن وەکو ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا باس کراوە دوای بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە دەرکەوت کە ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی بۆ نییە بگڕە  بەهۆی پێداگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەسەر کۆمپانیاکان و چاودێری بەردەوام لەسەریان رۆژانە پێدوایستی خواردنیان بۆ عومرەکاران دابینکردووە وەکو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی زیاتر بە عومرەکاران و دوای پەیوەندیکردنمان بە کۆمپانیاکان ئەوەیان خستەڕوو کە هیچ عومرەکارێک بێ پارە نەماوەتەوە و ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەیش دەکات کە پارەی نەماوە دەتوانێت پەیوەندیمان بە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوە بکات بۆ رێنمایکردنی یاخود پارە لە سەرۆک قافڵەی خۆی وەربگرێت و هەرچەند پارەی پێویست بێت ئەگەرچی لە ئۆتێلەکانیاندا زۆربەی پێداویستییان بۆ فەراهەم کراوە

جێگەی خۆیەتی ئەوەیش ڕوون بکەینەوە کە خەڵکانێکی زۆر لە مانگی رەمەزاندا گەشتی عومرە دەکەن بە بیانووی مانەوە لە کەعبەی پیرۆز و اعتکافکردن  بەو شێوەیە رێک دەکەون لەگەڵ شوێنی حەوانەوە وەرنەگرن و هەموو کاتەکانیان لە حەرەم بەسەر ببەن لە خواردن و مانەوە و ئەوانەی کە گەشتی عومرەیان کردووە ئەوە باش دەزانن.

ئەوەی جێگەی تێبینی و سەرنجی ئێمەیە، ڕەنگبی بەشێک لە عومرەکاران بەهۆی کڕینی کەلوپەلی زۆر بۆ دیاری و زۆرجار تووشی ئەو حاڵەتە دەبن کە پارەی پێویست لەبەردەستی خۆیان ناهێڵن و هەمووی خەرج دەکەن ئەگەرنا خەڵکانێک بۆ گەشتی عومرە ماوەی پازدە رۆژ ئامادە بێت بچێتە وڵاتێکەوە دەبێت پێشوەختە حسابی ئەوەیشی کردبێت کە بڕە پارەی پێویست لەگەڵ خۆی ببات بۆ هەر نەخۆشییەک یان هەر حاڵەتێکی لەناکاو، ئەگەرچی بەردەوام لە رێگەی تیمەکانمان و خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە ڕێنمایی بە عومرەکاران داوە کە ئەو شتانەی دەکڕن لە هەرێمی کوردستان زۆر لەوە باشتر و بە نرخی گونجاوتر بەردەستە.

ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەمیشە لە بەرەی عومرەکاران و حاجیانین و هەر کەسێک گلەیی هەیە لە کەمتەرخەمی کۆمپانیاکان دەتوانێت لە رێگەی تیمەکانمانەوە یاخود بە هەر هۆکارێک بێت پەیوەندیمان پێوە بکات بۆ ئەوەی لێکوڵێنەوە لەهەر داواکاری و سکاڵایەک بکەین  و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە هەمیشە  خۆمان بە خزمەتکاری حاجیان و عومرەکارانی هەرێمی کوردستان دادەنێین و بەدواداچوون و چاودێری بەردواممان هەیە لەسەر هەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە ئەمساڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بۆ یەکەمجار لیژنەیەکی باڵای پێک هێناوە بۆ بەدواداچوون لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران و تاوەکو ئێستا لێکوڵینەوە لەگەڵ چەندین کۆمپانیادا کراوە چەند کۆمپانیایەکیش  بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە سزادراون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە بە مافی خۆی دەزانێت بەدواداچوون بۆ هەر هەواڵ و هەوڵێک بکات کە بیانەوێت پێگەی حەج وعومرە بۆ هەر مەبەستێکی دیکە بەکاربهێنرێت و داوایش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە هەروەکو چۆن بەردەوام هاوکاربووینە لە پێشکەشکردنی زانیاری بۆیان بە تەواوی لە ڕاستی و دروستی بابەتەکان بگەن و ئینجا بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش نەکەونە هەڵەوە.

ھەواڵی زیاتر