ئەمشەو پێنجشەممە، چەكدارانی داعش لە سنووری میحوەری پردێ پەلاماری هێزی پێشمەرگەیانداو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەرپەرچی هێرشەكە درایەوە.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ رایگەیاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی لیوای 10ی فه‌وجی 5ی خاڵی 10ی به‌رگری له به‌رزاییه‌كانی زورگه‌زراو، به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشیان دایه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، كه نهیویستوە ناوی بهێنرێت، وتیشی: له ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نه‌بووە و په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه.