یەکێک لەو دوو پایسكیلسواره دانیماركییەی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی په‌كه‌كه بریندار ببوون گیانی له ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری كانی ماسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و پایسكیلسواره دانیماركییه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی په‌كه‌كه بریندار ببوو، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگەیاند، به هۆی دووری شوێنه‌كه و بوونی مه‌ترسی مین و بۆمبی چێندراو نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه.
پێشتر لە سەرچاوەیەکدا راگەیەندرابوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو پایسكیلسواری دانیماری له سنووری كانی ماسی مینێكی چێندراو پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان بریندار بووه.