کانی ماسی.. بۆمبێک بە پاسکیلسوارێکی دانیمارکیدا دەتەقێتەوە 

بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی کانی ماسی رایگەیاند، لە نزیک گوندەکانی باروخێ و کامبێرکێ بۆمبێک بە پاسکیلسوارێکی دانیمارکیدا تەقیوەتەوە و تیمەکانی فریاکەوتنی 122 و هێزە ئەمنییەکان بەرەو شوێنی رووداوەکە رۆیشتوون. 

ئەمڕۆ 05-05-2022 ئەحمەد ئەدنی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی کانی ماسی رایگەیاند، دوو هاووڵاتیی دانیمارکی لە دەروازەی سنووریی سەرزێڕی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا چوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، لەنێوان کانی ماسی و ئامێدی رێگەی سەرەکییان لێ تێکچووە و چوونەتە سەر رێگەیەک کە چەندین ساڵە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە کەس هاتووچۆی پێدا ناکات. 

پاسکیلسوارەکان ناویان تۆرۆبیۆن هاوبرۆ و یۆهانس ویلیامە. بەپێی زانیارییەکانی ئەحمەد ئەدنی، بۆمبەکە بە یەکێک لە پاسکیلسوارەکاندا تەقیوەتەوە و ئەوەی دیکەیان خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە و بەهانایانەوە چوون، تاوەکو ئێستا دۆخی تەندروستیی بریندارەکە دیار نییە. هەیسەم بەربهاری، بەڕێوەبەری تیمی فریاکەوتنی 122 لە دهۆک رایگەیاند، دوو تیمیان لە کانی ماسی راسپاردووە بچنە شوێنی رووداوەکە.

ھەواڵی زیاتر