دوای ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون له نەینەوا، به‌رپرسی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند كه ته‌واوی گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی له شاره‌كه كه‌ره‌نتین كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا گومانی هەبوونی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لە شاری مووسڵ هەبوو، به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی پشکنینی چەند گەڕەکێكی شاره‌كه‌ی ئه‌نجامدرا و ده‌رئه‌نجامیش یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە گەڕەکی گۆكجه‌لی شاره‌كه تۆمار کرا.
له‌مباره‌یه‌وه د. عودەی ئەلعەبادی بەرپرسی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا تایبه‌ت ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبووی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له شاری مووسڵ تۆمار كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵه‌یه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی مه‌ڕوماڵات به‌خێو ده‌كه‌ن، ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیر و باشه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا تەواوی گەڕەكی گۆگجه‌لی لەژێر کۆنترۆڵی تیمەکانی تەندروستی دایه و سەرقاڵی پشکنینی زیاترن و گەڕەکەکەش كه‌ره‌نتین كراوه.
د. عودەی ئەلعەبادی گوتیشی: بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە هاووڵاتییان نادرێت لە گەڕەکەکە دەربچن و هەروەها هاووڵاتی گەڕەکەکانی تریش بچنه نێو گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی.
بەرپرسی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا دانی به‌وه‌ش دانا كه گومان دەکەن تووشبووی زیاتری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون لە پارێزگای نەینەوا هەبێت، بۆیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی تری نوێ بۆ خۆپاراستن لە پەتاکە به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیەنن.