پێشبینییهكانی ڕهوشی كهش و ههوای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان راگهیاندرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بهرێوهبهرایهتییهكه، لهم ماوهیهدا کاریگەرییەکانی بارانبارین و خۆڵبارین لەپارێزگاكانی هەرێمی کوردستاندا له كاتی جیاجیادا بەردەوام دەبێت.
كهشناسی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ئەمڕۆ پێنجشهممه 5 ى 5 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، و سبهی هەینیش ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین چەندین ناوچە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێندا.
دهقی راگهیاندراو:
پارێزگاى هەولێر
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە
*کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (7 -9) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 18 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28پلەى سیلیزى
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە و تاوە باران لەناوچە شاخاوویەکاندا وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە لەناوچە کانی باشووری پاڕێزگادا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا هەندێ جار چاڵاک دەبی بۆ سەروی ٣0 کم/س دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات .
*مەوداى بینین/ (6- 8) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى
پارێزگاى دهۆک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
*خێراى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (7 -9) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى.
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا .
*خێراى با/لە نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ جار چاڵاک دەبیت بۆ سەروی ٣0 کم/س بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى .
پارێزگاى سلێمانى
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزوخۆڵێکی چر کە پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی کەم ببیتەوە .
* خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (1 -5) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 20 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت کەهەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەل ئەگەری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیا جیاکاندا بەرێژەی زیاتر ناوچەشاخاوویەکاندا وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-25 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات .
*مەوداى بینین/ (4- 6) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .
پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزوخۆڵێکی بەهێز کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبیت.
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (1 -5) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت هەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە وتاوە باران لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەلاتی پارێزگا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات
*مەوداى بینین/ (6- 5) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 19 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .
پارێزگاى کرکووک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆپێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*خێراى با/ نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ ( 8- 10 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 19 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 33 پلەى سیلیزى.
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنێوان سامال و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.
*خێراى با/لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت کەهەندێ جار چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30کم/س بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات
*مەوداى بینین/ ( 5- 7 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 17 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى