شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

لە 25ـی نیسانەوە زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 25ـی نیسانەوە زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

ئیسماعیل میناخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند: “لە ماوەی پشووی جەژنی رەمەزان، بە دیاریکراوی لە 25 مانگی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ 60 هەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بازگەکان و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بەر لە جەژن رایگەیاندبوو، ئامادەکاریان بۆ پێشوازیکردن لە 150 هەزار گەشتیار کردووە.

ئیسماعیل میناخان، ئاماژەی بەوەشدا: “سەرجەم ئامادەکاری و کارئاسانیان بۆ سەردانی گەشتیاران کردووە. رۆژانەش هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ پایتەختی کوردستان بەردەوامە”.