هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

 پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی تەبایی و لێبوردەیی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، بە شیوەیەکی تایبەت پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، کادیر و ئەندامان و جەماوەری خۆڕاگری پارتیمان دەکەین و، ھیوای ئاسودەیی و جەژنێکی خۆش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین.

بەو بۆنە پیرۆزەوە جەخت دەکەینەوە سەر یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی و پێکەوەژیان، هەروەها پتەوترکردنی رەوشی سەقامگیری هەرێم و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانمان.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی رەمەزان، کە جەژنی خێر و هاتە، دەرفەتێکیش بێت بۆ کۆتایهاتنی کێشە و گیروگرفت و قەیرانەکان و جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن…

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٥ـی ٢٠٢٢