هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز 

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.

ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان