پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف به‌هۆی خراپی كه‌شه‌وهه‌واوه‌ گه‌شته‌كانیان راگرت

جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگه‌یاند، گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەف راگیران.

گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌ستاندنی جموجۆڵی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ (1ی ئایار/ مایۆی 2022) به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وه‌ بووه‌، كه‌ مه‌وادی بینین بۆ 500 مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

هاوكات بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیشی گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی كه‌شه‌وهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئاشكرای كرد، گه‌شته‌كانیان ده‌وه‌ستێت، ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له‌بارده‌بێته‌وه‌.