بەڕێوەبەری فرۆکەخانە: گەشتمان لەگەڵ سێ ھێڵی دیکە دەست پێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند، گەشتەکانمان زیادیکردووە و بەردەوامیش گەشتمان بۆ وڵاتان لە فراوان بووندایە و گەشتمان لەگەڵ سێ ھێڵی دیکە دەست پێدەکاتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بۆ ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دیکەش ئێمە تەواو ئامادەین بۆ گەشتی گەشتیاران و ھیچ کێشەیەکمان نیە و گەشتەکانمان ئاسایین، ئەوەی بیەوێت دەتوانێت گەشت بکات، بەڵام گەشتەکانی ئێمە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو  سەدا ٣٨.٦ زیادی کردووە”.

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: “تەنھا ئەمڕۆ ٧٩ گەشتمان ھەیە و ڕۆژانە ٧٠ بۆ نزیکەی ٨٠ گەشتمان بۆ وڵاتان ھەیە، چەند دێت گەشتەکانمان زیاد دەبێت و لە ئێستادا گەشتەکانمان لەگەڵ کۆپنھاگن و ھانۆڤەر دەستی پێکردۆتەوە و ئامادەکاری تەواومان کردووە و چاوەرێی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی گەشتەکان لەگەڵ دیاربەکریش دەستپێبکات، ئێمە ئامادەین و چاوەڕێی ئەوان دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەویش دەست پێدەکات”.

ھەواڵی زیاتر