له‌هه‌ولێر 5 كه‌س به تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30 ی 4 ی 2022، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، پێنچ تۆمەتباریان بەناوەکانی (م. ع. ر.) و (ی. م. ع.) و (ی. ع. ا.) (ا. م. ع.) و (م. م. ح.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر لە خانوێکی هەیکەل لە گەڕەکی منارە.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و جامایکا) و دوو (50) هەزاری عێراقی ساختە و تەورێک داگیرا، هەر پێنچ تۆمەتبار ڕەوانەی دادگا کران.