قائیمقامیه‌تی سلێمانی: کەسێکی بێ بڕوانامە وەکو پزیشک بۆتۆکس و فیلەری بۆ خەڵک کردووە
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان، ده‌ركه‌وتوه كه وایت بیوتی سه‌نته‌ر به‌ناوی هه‌بونی پزیشكی تایبه‌ت به جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نییه، له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری هاتوه بۆ سلێمانی بۆ كاركردن، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه كاری بۆتۆكس و فیله و لێزه‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات و خانمانی خه‌ڵه‌تاندوه.
وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیله‌ر ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندره‌ستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێگری له كاركردنی ده‌كه‌ن و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وایت بیوتی سه‌نته‌ر له شه‌قامی چوارتا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.