سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دووپاتی كردەوە هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردووەتەوە و بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە نە لە رابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا نەبووە و نابێت، هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە، ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان.

ئاماژەشی بەوە داوە كە چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەن بە یاسا و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.