مەسرور بارزانی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لە پێناو بەردەوام بوونی کار و چالاکیەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر