به‌هۆى ناجێگيرى كه‌شوهه‌واوە، له دواى نيوهڕۆوە باران بارين به شێوه‌ى نمه باران و بارانى مام ناوه‌ند و هه‌ندێ جاريش بارانى لێزمه و هەورە تریشقە ده‌ستى پێكردووه لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستان.
پێشبینی دەکرێت باران بارین و هەورە تریشقەى کورتخایەن بەردەوام بێت لە ناوچەى جیاجیا، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕین و ناوچەکانى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەى گەرمیان تا کاتژمێر 9 ى شەو.