شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان هێرشێكی داعشیان تێك‌شكاند.
لیوای 144ـی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، هێزه‌كانی فه‌وجی یه‌كی لیوای 144 له ناوچه‌ی “زنانه” له قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان هێرشێكی داعشیان تێك‌شكاند.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیوای 144 ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كاتژمێر 10:00ـی شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه بهرچهچی هێرشیكی داعشیان دایه‌وه، دواجار به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بنكه و پێگه‌كانی خۆیانه‌وه.
ئه‌وه‌ش روونكرایه‌وه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش، كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوو.