لە کەلار کچێک کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهم له شارۆچكهی كهلار كچێكی قوتابی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئهمڕۆ ئێواره لە گەڕەکی بنگرد له شارۆچكهی کەلار کچێک بە ناوی (ا – م – ص) لەدایکبووی ساڵی 2004 كه قوتابییه له پۆلی 12ی ئامادهیی لە ماڵهكهی خۆیاندا خۆی هەڵواسی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی کەسوکارهكهی كچهكه هیچ کێشەیەکی نەبووە و نازانن بە چ هۆکارێک خۆی خنکاندووە.
لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەری شارۆچكهی کەلار، توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە کردۆتەوە و دەستان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکاری خۆخنکاندنهكهی.