کەرکووک.. چوار كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار كەس لە كەركووك بە ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، كە دووانیان منداڵ بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركووك رایگەیاند لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا، لە ناوەڕاستی شاری كەركووك، چوار كەس گیانیان لەدەست دا، كە دووانیان منداڵ بوون.

بەپێی سەرچاوەكە، لە نزیك پردی حەی عەسكەری، ئۆتۆمبێلێك لە ڕێگە لایداوە و وەرگەڕاوە، بەم هۆیەوە سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست داوە.

بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی ڕێنماییەكان و لێخوڕین بەشێوەی یاسایی، رۆژانە ڕووداوی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق تۆمار دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر