وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: زیاتر لە 351 ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ خەرج دەكرێت.
له راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: كارگەكانی قیڕی سەر بە دامودەزگەكانی شارەوانی، ڕۆڵی بەرچاویان لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەم سۆنگەیەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری كاروباری كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 351 ملیۆن دینار بۆ كارگەكە.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت، گوژمەكە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ كارگەی قیڕتاوكردن/قۆناغی یەكەم، خەرج دەكرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانیدا دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە دوای ڕەزامەندی وەزارەتمان بۆ خەرجكردنی چەندین گوژمەی تر، ئێستا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستیپێكردووە و بەردەوامە.