به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.
ده‌قی راگه‌یاندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه:
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی 27ـی نیسانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سێ بڕگه ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
– خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە.
– قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاویندا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
27ی نیسانی